چیرۆکی هێمن عەبدوڵلا پوور
ههورێک به نێوقهدی زهوییهوه
هێمن عهبدوڵلاپوور- بۆکان

فەڕخەی ۱
"ئەوە چەندەمین جارە پێت دەڵێمەوە، ئەو قسانە نەهێنییەکی زۆر مەزنن. دڵنیام کە هەموو ئەو قسانە وەک نەهێنییەکی زۆر مەزنتر لە نێوان من و تۆدا دەمێنێتەوه. دیارە لەو چەند مانگەدا تەنانەت باشتر لە "خاتوون ئەستی"ش بۆت ڕوون بۆتەوە کە شێخ فەڕخی خاوەن کەرامات هیچ سنوورێک لە ئەرز و ئاسمان لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی شک نابا. زۆر باشتریش بۆت ڕوون بۆتەوە ئەگەر بێتو بتەوێ تهنانهت یەک لە سەدانی نهێنیەکانی من بدرکێنی، زۆر بە ئاسایی بەدەردی ئەو چەندین کەسە دەچی وا لەو ماوەیەدا بەسەرهاتیانم بۆ گێڕاویەتەوە. کەوایە بۆ هەمیشە لەبیرت بێ پاراستنی نەهێنیەکانی شێخ فەڕخی خاوەن کەرامات وەک پاراستنی نەهێنیەکانی مەزنی ئەرز و ئاسمانە. ئەو نەهێنیانەی وا جوبرائیلی مەزن و هەموو مەلائیکەکان خۆیان بە بەرپرسی پاراستنی دەزانن. ئەو نەهێنیانەی وا تەنانەت پوریشم هێندێکیانی بۆ ئاشکرا ببوو بەڵام ...
















(پێشهنگ)گۆڤارێکی ئهدهبی یه ،سهکۆی ئازادی بڵاوکردنهوهی بهرههمی شاعیر و نووسهرانی نوێخوازه و سهر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایهکی تایبهت نییه.